کارگەی ئیسفەنجی بامۆک
گرووپی كۆمپانیاكانی بامۆک کارگەی بلۆکی ئیسفەنجی دامەزراند بەهۆی ئەو خواستانەی لە بازاڕدا لەسەر بلۆکی ئیسفەنج هەبووە بەمەبەستی دابینکردنی خواستەکانی هەرێمی کوردستان.
کارگەی بامۆک بلۆکی ئیسفەنج بە باشترین كوالیتی بەرهەم دەهێنێت بەپێی ستانداردە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، كە مۆڵەتی فەرمی بۆ بەرهەمهێنانی بلۆکی ئیسفەنج لە ساڵی ٢٠١٧ وەگرتووە.
کارگەی بامۆک بۆ بەرهەمهێنانی بلۆکی ئیسفەنج دەکەوێتە سەر جادەی تانجەرۆ لە سلێمانی/ناوچەی پیشەسازی 2.
توانای کارگەکە نزیکەی (٥٠٠٠ مەتر چوارگۆشە) بلۆکی ئیسفەنجە بە جۆرە جیاوازەکان
كارگەی ئیسفەنجی بامۆک هەندێک جۆری بلۆکی ئیسفەنج دابین دەکات وەک :
- خەفیف (12 ئەستووری)
- سوپەرتانی (ئەستووری ١٨)
- سوپەر (22 ئەستووری)
- ئەستێرە (26 ئەستووری)
- دیلۆکس (28 ئەستووری)
- ڕۆیاڵ (32 ئەستووری)