مۆتێل هاوسەر


مۆتێل هاوسەر

یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی گرووپی کۆمپانیاكانی بامۆک٬  مۆتێل هاوسەرە، دەکەوێتە شاری سلێمانی، لەسەر شەقامی مەلیک مەحموود، بینای  بامۆک گرووپ.

مۆتێل هاوسەر بە شێوەیەكی جوان و مۆدێرن دیزاین کراوە، و بە باشترین شێوە خزمەت بە میوانەكان دەکات، دەتوانێت شوێنی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی (١٢٠ میوان) دابین بکات.
پێکهاتووە لە ٥ نهۆم، هەر نهۆمێک لە ٧ شوقە پێکدێت، هەر شوقەیەک گونجاوە بۆ ٢، ٣ یان ٤ کەس لەگەڵ هۆڵێک، لە گەڵ هەموو پێداویستیەکانی ژووری نانخواردن.

مۆتێل هاوسەر ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش دەکات:
هەموو پێداویستیەکانی ساردکردنەوە و گەرمکردنی هەوا، ٢٤ کاتژمێر خزمەتگوزاری بۆ ژوورەکان، كارەبا و ئینتەرنێتی بەردەوام.
ئامانجمان ئەوەیە ڕۆڵێکی گەورەمان هەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گونجاو لە بواری گەشتیاریدا و جێگەی سەردانکەران بە شێوەیەکی گونجاو.