بەنزینخانەی هەڵەبجە
دەکەوێتە سەر ڕێگای تانجەڕۆ، مۆڵەتەکەی لە بەشی پڕۆژە تایبەتەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ پێدراوە و بڕی یەک ملیار دینار بۆ دروستکردنی خەرج کراوە . بە یەکێک لە بەنزینخانە گەورە و چالاکەکانی سلێمانی دادەنرێت کە دەتوانێت نزیکەی (8,000 لیتر بەنزین) و (100,000 لیتر غاز) لە ڕۆژێکدا دابین بکات , كۆگاكان دەتوانن نزیکەی (400,000 لیتر بەنزین) و (200,000 لیتر غاز) هەڵبگرن و بەپێی ڕێنمایی و ستانداردی پیشەیی و تەندروستی دروستکراوە .
لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتییەکانەوە باشترین کوالیتی نۆرمال و موحەسەن بەنزین، و غازی ئێرانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەین.
هەروەها دوو تەرازووی کارەبایی لە وێستگەکەدا هەیە، هەریەکەیان دەتوانێت کێشی تا ١٠٠ تۆن بپێوێت. هەڵەکانی ناو تەرازووەکان نزیکەی سفرن چونکە ڕۆژانە نوێ دەکرێنەوە.
هەمیشە هەوڵدەدەین باشترین کوالیتی سووتەمەنیەکان بۆ هاووڵاتیان دابین بکەین، و بەردەوام پابەندی ڕێنماییە پیشەیی و تەندروستییەکان دەبین.