کۆمپانیای بامۆك بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی
کۆمپانیای بامۆک بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی سەر بە (گروپی بامۆک هۆڵدینگ)ە، لە بەرواری 13/07/2004 دامەزراوە، بە سەرمایەی (3,000,000,000٬ سێ میلیارد دیناری عێراقی) ، كۆمپانیای بامۆك بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و دابینکردندا و زۆر پڕۆژەی لە سلێمانی و كوردستان ئەنجام داوە.
کۆمپانیای بامۆک ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ئاوەدانکردنەوە و ڕووناککردنەوەی شار و قەزا و گوندەکان . جیاوازی سەرەکی نێوان کۆمپانیاکەمان و کۆمپانیاکانی تر ئەوەیە کە ئێمە ئامێر و كەرەستەكان لە کارگەکان ڕاستەوخۆ دەکڕین و کۆمپانیاکەمان ستافی تایبەت و بە ئەزموونی هەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە کارەباییەکان.
بەڕێوەبەری پڕۆژەی کارەبا: بامۆك فیصل كریم
کۆمپانیاکەمان دەتوانێت ستوونی کارەبایی، وایەر، کێبڵ، محاویلە، و ئامێری کارەبایی بۆ پڕۆژە کارەباییەکان دابین بکات.
بەشێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای بامۆک :
1- دروستکردنی بینای ئیسماعیل بامۆکی لە هەولێر
2- دروستکردنی کۆشکی هاوژین
3- دروستکردنی بازاڕی حاجی محمد بامۆکی
4- دروستکردنی کۆشکی هێما
5- دروستکردنی کۆشکی گروپی بامۆک
6- دروستکردنی کۆشکی بامۆک لە کەلار
7- دروستکردنی نەخۆشخانەی نەخۆشی شەکرە لە گەڕەكی قڕگە
8- دانانی تۆڕی کارەبا بۆ گەرەكەكانی ئیبراهیم ئەحمەد، هەواری شار، ڕاپەڕین، کانی گۆمە، تاسڵوجە، دەربەندیخان، گوندی پیری شەو کێل، گوندی والانەوا، و گوندەکانی تری قەرەداخ و شوێنەکانی تر. هەروەها دابینکردنی کەرەستەی کارەبایی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی.