دەربارەی بامۆك گرووپ

بۆ بەڵێندەرایەتی كارەبایی و بازرگانی گشتی

گروپی كۆمپانیاكانی بامۆک لە کۆمەڵێک کۆمپانیا و کارگە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێکهاتووە كە لقی سەرەكی دەکەوێتە شاری سلێمانی و هەروەها لقی لە هەولێر و تورکیاش هەیە. دامەزراندنی بامۆك گرووپ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان. سەرەتا بە دامەزراندنی گروپی هەڵەبجە بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەستی پێ كرد

كواڵیتی

پێشكەشكردنی باشترین كواڵیتی لە كارەكانمان پرەنسیبی هەرە سەرەكیمانە

داهێنان و نوێگەری

داهێنان و نوێگەری پێناسەیەكی هەرە دیاری بامۆك گرووپە

Intro 1
Intro 2
كۆمپانیای بامۆك
بامۆك كۆمپانی بۆ

بۆ بازرگانی و بەڵێندەرایەتی كارەبا

کۆمپانیای بامۆک بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی سەر بە (گروپی بامۆک هۆڵدینگ)ە، لە بەرواری 13/07/2004 دامەزراوە، بە سەرمایەی (3,000,000,000٬ سێ میلیارد دیناری عێراقی) ، كۆمپانیای بامۆك بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و دابینکردندا و زۆر پڕۆژەی لە كوردستان ئەنجام داوە.

دابین كردنی ستوونی کارەبایی، وایەر، کێبڵ، محاویلە، و ئامێری کارەبایی

ئێمە ڕاستەوخۆ ئامێرەكان لە كارەگەكان دەكڕین و ستافێكی شارەزامان هەیە بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژە كارەباییەكان

كواڵیتی

دابین كردنی ئامێرە كارەباییەكان بە باشترین كواڵیتی

100%

دڵنیایی لە ڕچاو كردنی ستانداردە پیشەییەكان

بەشەكانی دیكەی بامۆك گرووپ

خزمەتگوزاری گەشتیاری
Hotel & Tourism

مۆتێل هاوسەر بە شێوەیەكی جوان و مۆدێرن دیزاین کراوە، و بە باشترین شێوە خزمەت بە میوانەكان دەکات، دەتوانێت شوێنی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی (١٢٠ میوان) دابین بکات. پێکهاتووە لە ٥ نهۆم، هەر نهۆمێک لە ٧ شوقە پێکدێت، هەر شوقەیەک گونجاوە بۆ ٢، ٣ یان ٤ کەس لەگەڵ هۆڵێک

بەنزینخانەی هەڵەبجە
Gas Station

یەکێکە لە بەنزینخانە گەورەکانی سلێمانی دادەنرێت کە دەتوانێت نزیکەی (8,000 لیتر بەنزین) و (100,000 لیتر غاز) لە ڕۆژێکدا دابین بکات , كۆگاكان دەتوانن نزیکەی (400,000 لیتر بەنزین) و (200,000 لیتر غاز) هەڵبگرن و بەپێی ڕێنمایی و ستانداردی پیشەیی و تەندروستی دروستکراوە

كارگەی سفەنجی بامۆك
Sponge Factory

گرووپی كۆمپانیاكانی بامۆک کارگەی بلۆکی ئیسفەنجی لە ٢٠١٧ دامەزراند بەهۆی ئەو خواستانەی لە بازاڕدا لەسەر بلۆکی ئیسفەنج هەبووە بەمەبەستی دابینکردنی خواستەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیسفەنج بە باشترین كوالیتی بەرهەم دەهێنێت بەپێی ستانداردە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان

Picture 1
Picture 2

كارگەی پلاستیكی ژاڵە

پێشەنگی پیشە سازی بۆری و پلاستیك